ناس کورد
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە لەسەر کێشەى راگرتنى ئۆتۆمبیل تەقەى لە دراوسێکەى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی (کوران) روویداوە لەسەر کێشەى ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسێک بە ناوی (ع.م.ح) پیشە کاسب، بە کلاشنکۆف تەقەی کردووە و کەسێکی بە ناوی (سەردار ڕەسوڵ عوسمان) زامدار کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکەى پۆلیس، تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر کراوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی کوردستان کراوە.