کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- چین لە نوێترین هەڵوێستیدا بەرامبەر فشارەکانى ترەمپ هاتە دەنگ و ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەى "تیرۆرى ئابورى ئاشکرا" دژ بە وڵاتەکەى بەکاردێنێت. . تشانگ هان هواى، جێگرى وەزرى دەرەوەى چین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە دژى جەنگی ئابورین، بەڵام لێشى ناترسین، ئەو سوربوونەى ئەمریکا لەسەر دروستکرنى قەیرانى بازرگانى، تیرۆرى ئابورى ئاشکرایە دژ بە چین و هیچ لایەنێک براوە نابیت لە جەنگى ئابورى". . جێگرى وەزیرى دەرەوەى چین ئاماژەى بەوشکردووە، ئەو جەنگە ئابورییە کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر گەشەى ئابورى جیهان و بەرەوپێشچوونى، دەشڵێت، کۆدەنگى و بەرژەوەندى هاوبەش هەیە لەنێوان ڕوسیا و چین لە سەر بابەتى جەنگى ئابورى. . هەڕەشەى ترەمپ بۆ خستنە لیستى ڕەشى هواوى و زیادکردنى باجى گومرکى لەسەر کاڵا چینییەکان و لەبەرامبەردا هەڕەشەکانى چین بە ڕاگرتنى هەناردەى ئاسن بۆ ئەمریکا، پرسى دانوستانى نێوان ئەو دوو وڵاتەى ئاڵۆز کردووە، کە ئەوەش بە هەڵگیرسانى شەڕى ئابورى وەسف دەکرێت. . .