گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عەلى حسێن باسى ’’باڵباڵێن’’ لەناو پارتیدا دەکات

2021.02.24 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى حسێن باسى ’’باڵباڵێن’’ لەناو پارتیدا دەکات

ناس کورد-

سەرکردەیەکى پارتى ڕایگەیاند، بۆچوونى جیاواز لەناو ئەندامانى حزبەکەیاندا هەیە، بەڵام باڵباڵین نییە و پارتى یەک باڵ و یەک سەرى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى ئەنادۆڵوی تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، "سەرکردایەتی حزب بڕیاری ئەوەی داوە کە ڕۆژی 26ی مانگی پێنج (ئایار) کۆنگرە ببەسترێت".


لەبارەى بوونى باڵباڵێن لەناو پارتیدا، عەل حسێن دەڵێت، "ڕاوبۆچوونی جیاواز لەناو هەموو حزبێکی سیاسییدا هەیە، ئەگەر حزبێک ڕای جیاوازی تێدانەبێت زیندووێتی نییە و دیموکراتیەتی تێدانییە، بەڵام پارتی رێبەرێکی هەیە کە مەسعود بارزانییە".

 

وتیشى، "بەڵام بە دڵنیایی ڕای جیاواز لەنێو ئەندامانی قیادی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی دەبێت، بەڵام ئێمە ڕەمزێکمان هەیە و ئەو حزبەش کە گرفتی نەبێت پارتییە".

 

"پارتی یەک باڵی هەیە و یەک سەری هەیە ئەویش مەسعود بارزانییە، حزبێکی گەورەین خاوەن قەزیەیەکین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاساییە ئەم جۆرە قسانەشمان رووبەڕوو بکرێتەوە"، عەلى حسێن وایوت.

 

دەربارەی گۆڕانکارییەکان لە پەیڕەوی ناوخۆ و پەیکەری رێکخراوەیی، عەلی حسین رایگەیاند، "هەندێک گۆڕانکاری لە پەیکەری ڕێکخراوەیی حزب و پەیڕەوی ناوخۆی حزبیش دەبێت، بەڵام ئەمە لە کۆنگرە بڕیاری لێ دەدرێت".

 

بڕیاربوو پارتى دیموکراتى کوردستان لە سەرەتاى ساڵى 2020 کۆنگرە ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆناوە کۆنگرەکە دواخرا بۆ ئەمساڵ.

 

ئەو حزبە ماوەی 10 ساڵە کۆنگرەی نەبەستووە و ئەم كۆنگرەیەش ئەنجامی دەدات دەبێتە 14یەمین كۆنگرەی ئەو حزبە کە لە ساڵی 1946ەوە دامەزراوە.

 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی سیانزەهەمیان کە  11 ساڵ بەر لەئێستا بەستییان، پارتی دەبوو رۆژی 11ی کانوونی دووەمی 2014 کۆنگرەی چواردەهەمینی ببەستایە، بەڵام دوو رۆژ بەر لەو وادەیە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆبووەوە و بڕیاریدا، بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژبە داعش و قەیرانی دارایی کۆنگرەکەیان دوابخەن.