ناس کورد-
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دواین پێشهات و زانیارییەکان لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق و چەند تەوەرێکی تر دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (24ی شوباتی 2021) دەڵێت، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز دەکات.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکهاتووە:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
خستنه‌رووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.
بڕگه‌ی دووه‌م:
• خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه یاسا و په‌یڕه‌وانه:
• پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
• پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
• ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
• پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.