گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشە موشەکییەکان

کۆشکى سپى ’’رێککەوتنى’’ کازمى و بایدنى راگەیاند

2021.02.24 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى ’’رێککەوتنى’’ کازمى و بایدنى راگەیاند

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رێککەوتن لەسەر سزادانى ئەو کەسانەى بەرپرسن لە هێرشە موشەکییەکانى ئەمدواییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (24ى شوباتى 2021) کۆشکى سپى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى بایدن و کازمى تاوتوێى هێرشە موشەکییەکانى ئەمدواییە کراوە کە کراوەتە سەر هێزە عێراقی و هێزەکانى هاوپەیمانان و هەردوولاش لەسەر سزادانى ئەوانەى بەرپرسن لەو هێرشانە ڕێکەوتوون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەردوولا باسیان لەبەرەو پێشخستنى دانوستانى ستراتیژى نێوانیان کردووە کە ساڵى پار ئەنجامدراوە بەتایبەت لەسەر هەندێک پرس کە پەیوەندییان بەهەردوو وڵاتەوە هەیە.

 

کۆشکى سپى ئەمەریکا باسى لەوەش کردووە، بایدن ڕەزامەندبووە لەسەر بەردەوامى پەیوەندییەکانى بەسەرۆک وەزیرانى عێراقەوە و لەهەفتەى داهاتووشدا پەیوەندى دەکاتەوە.

 

شەوى رابردوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و "جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و زیادکردنی هاریکارییەکانیان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات."  

 

کازمی لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لەگەڵ بایدن تاوتوێی کارکردنمان کرد بۆ پشتیوانی ئەمن و ئاشتی لە ناوچەکە و بەردەوامی هەماهەنگییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش."  

  

دەشڵێت، "جەختمان کردەوە لە کاری بەردەوام بۆ گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان هەردوولا وڵات لەسەر بنەمای سەروەری نیشتمانیی عێراق."