گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند شەپۆلێک

پێشبینى بۆ بارانى مانگى ئازار

2021.02.24 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بۆ بارانى مانگى ئازار

ناس کورد-

 

شارەزایەکى بوارى کەشناسی پێشبینی بۆ شەپۆلى بارا بارینى مانگى داهاتوو راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە راگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەکەوێتە نێوان رێکەوتی ٢/٣ بۆ ٥/٣ سەرەتای مانگ شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاواز ئەبێت.

 

هەروەها پێشبینیکردووە بارانبارینی مانگی ئازار بەرێژەی لە سەدا ٥٪‏ باشتر بێت لەمانگی دوو.

 

ئەو شارەزایەى کەشناسی دەشڵێت، لەکۆتاییەکانی مانگەکەدا پێشبینی ھاتنی زنجیرە شەپۆلێکی باشی بارانبارینی بەخور دەکرێت، واتا سەرەتای مانگ تا رۆژانی نەورۆز بەگشتی فەترەیەکی کەم باران ئەبێت و کەمترین رۆژەکان ئەگەری بارانبارین دەبێت.