گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشتوکاڵی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەى مریشکی هاوردەکراو دەرکرد

2021.02.23 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەى مریشکی هاوردەکراو دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم جەختی کردەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو و هەروەها "بڕیار درا بە ڕاگرتن و قەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی شوباتی 2021، ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم کۆبوویەوە و چەند بڕیارێک درا.


1- جەختکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.


2- هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.


3- بڕیار درا بە ڕاگرتن وقەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەکانی کوردستان راسپێردران کە ئامادەکاری بکەن بۆ پرکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەکان.


4- بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر وبارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێ کردنەوە کەئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوەخۆیی بە کوالێتیەکی بەرز و نرخێکی گونجاو بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.


5- جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لە ناو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی مریشکی گۆشت و کارگەکانی ئالیک و سەربڕخانەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاکان بۆ کاروبارەکان.


6- تاکیدکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی کارەبا بۆ پرۆژە گرنگەکانی پەلەوەری و پرۆژەکانی کشتوکاڵی دوای پشتگیری کردنیان لەلایەن وەزارەت.


7-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتی کردنی بەرهەمی ناوەخۆی گشتاندن بکات وەزارەتانەکانی پێشمەرگە و ناوەخۆ و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، کە بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بکڕنەوە کە وەکو بەرهەمی ناوەخۆی بەرهەم دەهێنرن.