گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى و چۆن کوژرا؟

لە ساڵیادى کوشتنى حسێن کامیلدا.. بڕیارى لێخۆشبون تەڵە بوو یاخود ڕاستى؟

2021.02.23 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
لە ساڵیادى کوشتنى حسێن کامیلدا.. بڕیارى لێخۆشبون تەڵە بوو یاخود ڕاستى؟

ناس کورد-

جیابوونەوەى حسێن کامل، زاواى سەدام حسێن لە ڕژێمى ئەو کاتەى عێڕاق بۆ چەندین مانگ یەکێک بوو لە ڕوداوە دیارەکانى میدیا لە نێوان ساڵانى 1995 بۆ 1996، ئەوەش لەکاتێکدا بوو عێراق گەمارۆیەکى قورسى نێودەوڵەتى لەسەربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن کامیل یەکێک بوو لە باڵە ئەمنییەکانى سەدام و وەزیرى پیشەسازیی سەربازى بوو، هەروەها سەرپەرشتى هێزەکانى گاردى کۆمارى دەکرد کە هێزى هەڵبژێردراوى سوپاى عێراقى بوون.

 

لە 18ى حوزەیرانى 1954 لە دێى "تل الذهب"ى شارى تکریتى پارێزگاى سەڵاحەدین کە دەکەوێتە باشورى شارى بەغدا لە دایک بووە و لە هەمان عەشیرەتى سەدام حسێنە، باوکى حسێن کامیل ئامۆزاى سەدام حسێنە و لە خێزانى مەجیدن.

 

حسێن کامیل لە ساڵى 1966 لە قۆناغى کۆتایى خوێندنى سەرەتایى وازى لە خوێندن هێنا و لەساڵى 1974 و سەدام حسێن کە ئەو کاتە جێگرى سەرۆکى کۆمار بوو وەک پاسەوانى تایبەت بەخۆى دایمەزراند، لە ساڵى 1979 خولى ئەفسەرى یەدەگى تەواو کرد و بوو بە مولازمى یەک، دواى ئەوەشى کە سەدام حسێن ڕازى بوو ڕەغدى کچى لێ مارە بکات لەساڵى 1983، بە خێرایى پلەکانى سەربازى بڕى.

 

 

1-44.jpg?w=770&resize=770%2C513

حەریر ڕوونیشیکردووەتەوە، هاوسەرگیرى باوکى و دایکى کێشەى خێزانى لەنێوان ئیبراهیم حسێن باوکى براکانى سەدام لە دایکیەوە و خێزانى حسێن کامیل دروستکرد، بەهۆى ئەوەشەوە بەرزان تکریتى کە ئەو کاتە سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى بوو دەستى لە پۆستەکەى کێشایەوە، بۆیە پەیوەندى بەرزان و سەدام تێکچوو و دواى چەندین ساڵ چاک بوویەوە.

 

حسێن کامیل لەو کەسە دەگمەنانە بوو کە سەدام حسێن متمانەى پێیان هەبوو لە پۆستە ئەمنیەکاندا، بەهۆى نزیکى لە سەدام دەستى بەسەر چەندین پۆستى ئەمنى و سەربازیدا گرتبوو لەنێوان ساڵانى 1987 بۆ 1995، سەرەڕاى ئەوەش سەرپەرشتى گاردى کۆمارى دەکرد.

000_APW2002053049944.jpg?w=770&resize=770%2C518

حسێن عانیی مێژوونوس کە نوسەرى کتێبى "مێژووى کودەتاکانى عێڕاق"ـە دەڵێت، هاوسەرگیرى لەگەڵ ڕەغد متمانەى حسێن کامیلى لاى سەدام حسێن زیاتر کرد و پۆستى سەرپەرشتیارى گاردى کۆمارى دایە، لە سەردەمى کامیلیشدا ئەو هێزە گەشەى کرد و چەندین لیواى بۆ زیادکرا و پڕچەک کران و لەو سەردەمەدا گەورەترین و بەهێزترین هێزى ناو سوپاى عێراق بوون، بەگوێرەى کات متمانەى سەدام بە حسێن کامیل زیاتر دەبوو، لە سەرەتاى نەوەدەکانیشدا کردى بە بەرپرسى یەکەمى بەرنامەى ئەتۆمى عێراق.

صدام حسين ، عبد حمود ، حسين كامل | Saddam hussein, Supreme iphone  wallpaper, Iraqi army

هەڵاتن بۆ ئوردون
ماجد قەیسى، شارەزاى ئەمنى ئاماژە بەوەدەدات، هەڵاتنى حسێن کامیل بۆ ئوردون شۆکێکى گەورەبوو بۆ ڕژێمى عێراق و عەشیرەتەکەى سەدام حسێن، هۆکارى هەڵاتنەکەشى کێشەى گەورە بوو لەگەڵ عودەى کوڕى سەدام.

عدي صدام حسين: شاركت في قتل حسين كامل رغم اننا تربييا منذ الصغر - YouTube

زافر عانى دەڵێت، لە 9ى ئابى 1995، حسێن کامیل و براکانى و ژنەکانیان و منداڵەکانیان هەڵاتن بۆ ئوردن لەو کاتەشدا وەزیرى پیشەسازیی سەربازى بوو، ئەوەش بەهۆى ناکۆکیەکانى لەگەڵ هەردوو کوڕەکەى سەدام حسێن "عودەى و قوسەى" لە لایەک و کێشەکانیان لەگەڵ پاشماوەى خێزانەکە لەلایەکى تر، هەروەها بەهۆى دانانى پلان بۆ خستنى سەدام و دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا بەهەر شێوەیەک بێت.

حسێن کامیل زانى کە ناتوانێت کودەتا بەسەر سەدامدا بکات لە ناوخۆدا، هەروەها ناتوانێت لەبەردەم چاوچنۆکیەکانى عودەیدا بوەستێت، بۆیە پەناى بۆ دەرەوە برد بۆ بەدەستهێنانى پشتگیرى خۆرئاوا، بەڵام ئەوەشى بۆ نەڕەخسا، بەڵام کاتێک هەڵات بۆ ئوردون سەرجەم زانیاریە هەستیارەکانى تایبەت جبەخانەى عێراق ئاشکرا کرد.


گەڕانەوە و کوشتنى
دواى چەندین هەوڵ و شکستهێنان بۆ بەدەستهێنانى پشتگیرى خۆرئاوا بۆ گۆڕینى ڕژێمى سەدام حسێن، دواى ئەوەى ڕژێمیش بە فەرمى بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ دەرکرد بەرامبەر گەڕانەوە، حسێن کامیل لە 20ى شوباتى 1996 گەڕایەوە عێراق.

 

خۆرئاواییەکان دەیانزانى حسێن کامیل ژمارەیەکى قورس نییە لە عێراقدا و کەسێکى خۆشەویست نییە بۆیە هاوکارییان پێشکەش نەکرد، مستەفا کامیل ڕۆژنامەنوسى عێراقى دەڵێت، بڕیارى لێخۆشبوون لە حسێن کامیل ڕاستەقینە بووە و تەڵە نەبوو، بەڵام کارەکە لە دەسەڵاتى دەوڵەتدا نەما و کەوتە دەسەڵاتى عەشیرەتەکەیان کە دەیانوسیت سزاى بدەن، ئەو زیانە گەورەشى بە عێراقى گەیاندبوو بەهۆى ئاشکراکردنى زانیارى نهێنییەوە قەرەبوو نەدەکرایەوە و لێى خۆش نەدەبوون.

 

ئەو ڕۆژنامەنوسە باس لەوەدەکات، حسێن کامیل بەشێوەیەکى باش بارودۆخەکەى نەخوێندەوە و لەو ئاماژانە تێنەگەیشت کە لە خزمەکانیەوە لە بەغداوە پێى دەگەیشتن، بەتایبەتى کە ڕەغدى هاوسەرى پێى دەوت کە بارودۆخەکە هەروا بەئاسانى ناڕوات و بەو شێوەیە نابێت کە پێشبینى دەکات و سزا چاوەڕوانى دەکات.

حرير حسين كامل "حفيدة صدام" : عشت سنوات عمري في ظل رشاشات الحراسة

حەریرى کچى حسێن کامیل دەڵێت، باوکى دواى سێ ڕۆژ لە گەڕانەوە بۆ عێراق و لە 23ى شوباتى 1996 کوژرا، ئەوەش دواى شەڕێک کە لەنێوان حسێن و براکانى و باوکى لەگەڵ هێزێکى ئەمنیدا کە ماڵەکەیان گەمارۆ دابوو لە ناوچەى سیدیە لە بەغدا.

 

شەڕەکە لە کاتژمێر 3ى بەیانى دەستى پێکرد و 12 کاتژمێرى خایاند، تێیدا دوو براى حسێن کامیل و باوکى و سەرجەم ئەو ژن و منداڵانەى لەگەڵیدا بوون کوژران، حسێنیش کۆتا کەس بوو کە کوژرا، ئەویش دواى ئەوەى بۆ ماوەى دوو کاتژمێر بە تەنها بەرگرى کرد و دواتر گولـلەى لێبڕا.

 

زافر عانى مێژونوس دەڵێت، ئەوانەى حسێن کامیل ڕوبەڕویان بوویەوە عەشیرەتەکەى بوون، لە سەروشیانەوە عەلى حەسەن مەجید مامەى "سەدام حسێن و حسێن کامیل" سەرپەرشتى هێزەکەى دەکرد، لە شەڕەکەدا دەیان گولـلەى RPG و چەندین جۆر چەکى تێدا بەکارهێنرا، ئەو ڕوداوەش کێشە و دابەشبوونى گەورەى خستە ناو بنەماڵە و عەشیرەتەکەى سەدام حسێن و تا کۆتایى ڕژێمیش لە ساڵى 2003 بەردەوام بوو.