گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پاپا لەو شارە مێژوییە نوێژ دەکات کە دەوترێت شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیمە

2021.02.23 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا لەو شارە مێژوییە نوێژ دەکات کە دەوترێت شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیمە

ناس کورد-

بڕیارە پاپای ڤاتیکان لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ڕێوڕەسمی نوێژی بەکۆمەڵی نێوان هەموو شوێنکەوتووانی ئاینەکان لە شوێنەواری ئور لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق ئەنجام بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "مۆنتیکارلۆ"ی فەرەنسی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بڕیارە لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە نێوان 5 تاوەکو 8ی مانگی ئازاری داهاتوو ڕێوڕەسمی بەکۆمەڵی نزا و نوێژی باوەڕدارانی هەموو ئاینە جیاوازەکان لە شوێنەواری ئوری مێژووی لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق ئەنجام بدات".

ئاماژەبەوەکراوە، لەنێوان ساڵانی 1970و 1980 لە سەدەی ڕابردوو، گەشتیارێکی زۆری بیانی ڕوویان لەو شوێنەوارە دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی دەیان ساڵ لە شەڕ و ناسەقامگیری سیاسی، پیشەسازی گەشتیاریی عێراقی دوچاری وێرانکردن بووەتەوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر ڕێگری کردووە لە سەردانکەرانی ناوچەکە بۆ ئەو شوێنەوارە مێژووییە کە نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە باشوری شاری بەغداوە دوورە.


ڕاپۆڕتەکەی ماڵپەڕە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "شوێنەواری ئور بەناوبانگە بە زەگوراتی شێوە هەرەمی کە لە تەنیشتییەوە پەرستگا و ژمارەیەک کۆشکی تێدایە، 100 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن لیۆنارد ولی بەریتانییەوە دۆزراوەتەوە کە بەهاکەی هیچ کەمترە نییە ئەگەر زیاتر نەبێت لە بەهای دۆزینەوەی گۆڕی توت عنخ ئامون لە میسر".


عەلی کازم غانم، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق بۆ شوێنەواری وکەلەپوور لە ئۆر لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی "مۆنتیکارلۆ"ی وتووە، "ئەو شوێنە نیشتەجێبوونەی کە لە تەنیشت دەرگای زاگۆراتەوە هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1900ی پێش زایین، بۆیە پێدەچیت ئەو خانووە ماڵی پێغەمبەر ئیبراهیم بووبێت".


غانم ئەوەی خستووەتەڕوو، " ئەو کۆمەڵە خانووبەرەیە لە ساڵی 1999دا دوای ئەوەی پاپاجۆن پۆلسی دووەم، بڕیاریدا سەردانی عێراقی بکات نۆژن کرانەوە، بەڵام ئەو سەردانەی پاپا هەڵوەشایەوە کاتێک دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئەوسای عێراق شکستی هێنا".


ئەو هیوای خواست "ئەمجارە سەردانی پاپا فرانسیس سەرنجی جیهان بۆئەو شوێنە مێژوویە ڕابکێشێ" کە وەک خۆی دەڵێت "پێویستی زۆری بە کۆمەکی دارایی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکە لە کۆشک و پەرستگاکانی، ئەوە شوێنە نەک تەنها گەشتیارییە، بەڵکو پێیم وایە ببێت بە شوێنگەیەکی وەرزیی بۆ سەردانی کرستیانەکانی هەموو جیهان".