گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی دابەشکردنی بودجەی پڕۆژەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.02.23 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی بودجەی پڕۆژەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی رێژەی دابەشبوونی بودجەی پرۆژەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دابەشكردنی بودجەی پرۆژەكان بە شێوازی 57% بە 43% بووە، بە شێوەیەك، 34% بۆ هەولێر، 23% بۆ دهۆك، 43% بۆ سلێمانی و لەم كابینەیە پشكی هەڵەبجەش لە 2% كرایە 3%، دەشڵێت، بودجەی 2021-یش لەسەر هەمان ڕێژە دادەڕێژرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پلاندانانی هەرێم (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "دوێنێ دووشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کەسێک بەناوی (بەیار ملازم عومەر) بە بێ هیچ بنەمایەك چەند ڕێژەیەكی لەبارەی شێوازی دابەشبوونی بودجە و پرۆژەی پارێزگاكانی كوردستانەوە خستەڕوو،وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو ڕێژە و ژمارانە كە ئەو بەڕێزە ئاماژەی پێدابوو، بە پێویستمان زانی لە ڕێگەی ئەم ڕوونكردنەوەوە ڕێژەی دروستی دابەشبوونی بودجەی پرۆژەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بخەینە ڕوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی پلاندانان بۆ دابەشكردنی بودجەی پرۆژەكان بە شێوازی 57% بە 43% بووە، بە شێوەیەك كە 34% بۆ هەولێر، 23% بۆ دهۆك، %43 بۆ سلێمانی ولەم كابینەیە پشكی هەڵەبجە لە 2% كرایە 3%..

 

ئەوەش هاتووە، "لە كارنامەی وەزارەتمان لەم كابینەیە هەمان ڕێژە پەیڕەو كراوە" لە ئێستاشدا كە سەرقاڵی ئامادەكاریی بودجەی 2021ـی هەرێمین هەمان بنەما پەیڕەو دەكەین."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان ڕەزامەندیی درا لەسەر تەرخانكردنی بڕی 349,702,000,00 سێسەد و چل و نۆ ملیار و حەوت سەد و دوو ملیۆن دینار بۆ پرۆژە لە هەر چوار پارێزگای هەرێم و بەپێی هەمان ڕێژەی ئاماژەپێدراو ئەم بڕە تەرخانكراوە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "جێی ئاماژەیە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم وەتاكوو ئێستا بڕی 366,749,000,000 سێسەد و شەشت و شەش ملیار و حەوت سەد و چل و نۆ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان سەرف كراوە و لەو بڕەش 50% ـی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بووە. "

 

ڕوونیشیکراوەتەوە، "هەرلەكابینەی نۆیەم  بۆ سلێمانی پارە بۆ 112 پرۆژە خەرجكراوە  كە دەكاتە 173 ملیار دینار و بەهەمان شێوە نزیكەی 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجكراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە ڕای دەگەیەنین وەزارەتی پلاندانان بەشێوەیەكی سیستەماتیكی كاری كردوە و بەهیچ شێوەیەك ناحەقی لەدابەشكردنی پرۆژەكان نەكردوە و ناشكرێت ."