گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى بخوێنەوە

ئاگرى عیشق کچێکى ئیسرائیلى دەباتە سوریا و دەبێتە کێشە نێوان دوو وڵات

2021.02.23 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگرى عیشق کچێکى ئیسرائیلى دەباتە سوریا و دەبێتە کێشە نێوان دوو وڵات

ناس کورد-

چیرۆکى خۆشەویستى کچێکى گەنجى ئیسرائیلى دەباتە سوریا و دواى دەستگیرکردنى حکومەتى تەلئەبیب ناچار دەکات لە بەرامبەر وەرگرتنەوەى دیلى سورى ئازاد بکەن و پارەى ڤاکسینیش بۆ دیمەشق دابین بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردوەتەوە، کچێکى گەنجى ئیسرائیلى دواى ئەوەى دەکەوێتە داوى خۆشەویستى کوڕێکى سورییەوە چەندین جار هەوڵى ئەوە دەدەات سنورەکان ببڕێت و بە دیدارى خۆشەویستەکەى شاد ببێت، بەڵام لە هەموو جارەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگرى لێدەکرێت و دەگەڕێنرێتەوە.

 

بەپێى چیرۆکەکە، کچەکە لە هەوڵەکانى بەردەوام دەبێت و چەند جارێک دەیەوێت لە ڕێگەى ئوردن و چەند جارێکیش لە ڕێگەى غەزەوە بڕوات بەڵام ئەوەش سەرکەوتوو نابێت، دواجار دەتوانێت لە ناوچەى "جبل الشیخ"ەوە بچێتە ناو خاکى سوریاوە و لەلایەن هیچ هێزێکیشەوە ڕێگرى لێناکرێت.

 

بەپێى زانیاریەکان، دواى ئەوەک کەسێکى سوریى لێى نزیک دەبێتەوە و دەزانێت کچەکە سوریى نییە دەسەڵاتداران ئاگادار دەکاتەوە و دەستگیر دەکڕێت و هیواى گەیشتن بە خۆشەویستەکەى لەبار دەچێت.

 

ماڵپەڕەکە جەختی لەوەشکردوەتەوە، سەرەتا سوریا لەبەرامبەر ئازادکردنى کچەکە داواى ئازادکردنى دوو شوانى سوری کرد کە لەلایەن ئیسرائیل دیل بوون، بەڵام بەهۆى ئەوەى دوو شوانەکە ڕەتیان دەکردەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان ئاڵوگۆڕەکە شکستى هێنا.

 

نیویۆرک تایمز ئەوەشى ئاشکرا کردوە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئەو کچە ئیسرائیلییە لە میانەى گۆڕینەوەى دیلەکانى نێوان سوریا و ئیسرائیلدا ئازاد کراوە، ئەوەش دواى ئەوەى سوریا لەبەرامبەر دیلەکانیدا، دیلە سوریەکان و پارەى ڤاکسینى بۆ سوریا دابین کردوە، لە پرۆسەى ڕێکەوتنەکەشدا ڕوسیا نێوەندگیر بووە.