ناس کورد-
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا هەموو گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک لە مانگی ئاداردا قەدەغە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە و ئەندامی لیژنەکە لە فەیسبوی فەرمیی خۆی بڵاوکردووەتەوە، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەپێی ئەو بڕیارانەی لە وەزارەتی ناخۆ و لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، چاودێری سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن بە تایبەتی بکرێت و ماسک ببەسترێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەوە درا کە هەموو گردبوونەو ەو کۆبوونەوەیەک لە مانگی ئازاردا قەدەغەیە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و دەرکەوتنی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە توندکراونەتەوە.