ناس کورد-
بەڕێوەبەری ناوەندیی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەیەک، شاری کەلار میواندستترین و میهرەبانترین شارە بۆ لە خۆگرتنی ئارەکان و %76ی بەشداربووان وتویانە، هەرگیز کەلار بەجێناهێڵن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، بێستون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری ناوەندیی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى كه ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى (iom) له 14 گه‌وره شارى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ئهنجامیداوە به به‌غدا و هه‌ولێریشه‌وه كه زۆرترین ڕێژه‌ى ئاواره‌یان تێدایه و تیایدا ڕاى ئاواره‌كان وه‌رگیراوه، شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان به میهره‌بان و میواندۆستترین شار له پرسی له‌خۆگرتنى ئاواره‌كاندا هاتووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی توێژینەوەکە، ئاواره‌كان له كه‌لار به‌م جۆره ڕاى خۆیان ده‌ربڕیوه:
- %76 ده‌ڵێن، هه‌رگیز كه‌لار به‌جێ ناهێڵین.
- %75 ئینتیمایان بۆ شاره‌كه هه‌یه و خۆشیان ده‌وێت.
- %75 واهه‌ست ده‌كه‌ن له‌كه‌لار قبوڵكراون و وه‌ك خانه‌خوێ و خاوه‌ن ماڵ سه‌یر ده‌كرێن.
- %98 متمانه‌یان به خه‌ڵكى كه‌لار هه‌یه.
- %100 متمانه‌یان به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه.
- %99 واهه‌ست ده‌كه‌ن له‌كه‌لار به‌ته‌واوه‌تى پارێزراون.