گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و هۆکار

حاکمی دوبەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دەداتە منداڵێکی عێراقی

2021.02.23 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
حاکمی دوبەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دەداتە منداڵێکی عێراقی

ناس كورد-
حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆکی ئیمارات تێچووی چارەسەرکردنی منداڵێکی ساوای عێراقی دەگرێتەئەستۆ و دەرمانێکی گرانبەها کە نرخکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارە بە خۆڕایی بۆ فەراهەم دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "البیان"ی ئیماراتی (23ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، محەمەد بن ڕاشد وەڵامی داوایەکی دایکی منداڵیکی ساوای عێراقی دانیشتووی دوبەی داوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی منداڵاکەی کە بەدەست نەخۆشی پوکانەوە و لاوازبوونی درکەپەتکەوە دەناڵێنێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو نەخۆشییەی کە لاڤینی تەمەن 19 مانگ بە دەستییەوە گیری خواردووە نەخۆشیەکی بۆماوەیی دەگمەن وچارەسەرکردنیشی تێچوویەکی زۆری دەیەوێت، کە لەڕێگەی لێدانی شریقەیکەوەیە تەنها بۆیەک جار کە نرخەکەی دوو ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئیماراتییەکە، "ئەو منداڵانەی کە توشی ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبنەوە دەبێت پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە دوو ساڵ ئەو چارەسەرەیان پێ بدرێت، بۆیە خانەوادەکەی لاڤین هانایان بۆ حاکمی دوبەی بردووە، چونکە لە توانایاندا نییە ئەو چارەسەر بەدەستبخەن، چونکە زۆرگرانە".

 

ئەو دەرمانەی کە حاکمی دوبەی بۆ خێزانە عێراقییەکەی فەراهەم کردووە لە7ی ئابی 2020 لەلایەن دەستەی دەرمان وخوراکی ئەمەریکاوە بەسەند کراوە وناوی ئیڤریسدی ( risdiplam ) کە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنرێت کە تەمەنیان دوو مانگ یان زیاترە و بەدەست نەخۆشی پۆکانەوەی ماسولکەیی بڕبڕەیپشت (Spinal Muscular Atrophy , SMA )دەناڵێنن، زۆرجار نەخۆشییەکی کوشندەی بۆماوەییە کە کاریگەری لەسەرهێز وجوڵەی ماسولکەکان هەیە، ئەو نەخۆشانە لەڕێگەی تەنها یەک شریقەوە چارەسە دەکرێن کە نرخەکەی بە دوو ملیۆن و200 هەزار دۆلارە".

me_ga.php?id=2675me_ga.php?id=2676