گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق پشکی هەرێم بە ’’گرێ کوێرە’’ ناو دەبات

2021.02.23 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق پشکی هەرێم بە ’’گرێ کوێرە’’ ناو دەبات

ناس کورد-

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کراوە جگە لە پشکی هەرێمی کوردستان و "هەر ئەوەش گرێ کوێرەی پڕۆژەیاساکەیە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزرانى عێراق (23ى شوباتى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆژەیاساى بودجە وتى، "گرێکوێرەی بابەتی بودجەی 2021 پشکی ھەرێمە. ڕێککەوتن لەسەر تەواوی بڕگەکانی دیکەدا کراوە. گفتوگۆ لەسەر ئاستی باڵادا لەگەڵ شاندی کورد کراوە بەڵام بۆ تێپەراندنی بودجەکە لە پەرلەمان پێویستی بە ڕێککەوتنی ھەموو لایەنەکان هەيە".

 

ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بودجە بەردەوامە. حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی سەدا 12.67ی بودجەیان بۆ ھەرێمی کوردستان پێ کەمە هاوكات نایانەوێت سەرجەم داھاتە نەوتییەکانی ھەرێم رادەستی بەغدا بکەنەوە، لای خۆیانەوە لایەنە سیاسییە شیعەکانی بەغدا پێداگری لەسەر پێچەوانەی ئەو ئاڕاستەیە دەکەن.

 

دواتر ھەڵوەشانەوەی سەردانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوا بڕیاربوو سبەی بچن بۆ بەغدا ڕاگەیاندرا.

 

سەبارەت بە بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا و ڤاکسینەکان وتى، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم عێراقیەکان ڤاکسین وەرگرن، هەروەها پابەندبونى توند بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتییەوە هەبێت.

 

هێماى بۆ ئەوەشکرد، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى سینۆفارم کراوە بۆ دابینکردنى ڤاکسینى پێویست، ناکرێت ڤاکسین دابەش بکرێت بەبێ ئەوەى گرەنتى یاسایى کاریگەرییە لاوەکییەکانى بکرێت، پرۆژە یاساى پارێزبەندى یاسایى بۆ کۆمپانیاکانى دروستکردنى ڤاکسین و ئەو زیانەى لێى دەکەوێتەوە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە پەسەند کراوە، ڤاکسینەکانیش بە یەکجار ناهێنرێن و بە چەند بەشێک دەبێت.

 

هەرچى سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکانە حەسەن نازم باسى لەوەکرد، "حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها خۆى بەرپرسە لە مەلەفى ئەمنى وڵات، کەس ناتوانێت فشاری بخاتەسەر بە موشەک کە دەستوەردانە لە دۆسیەی ئەمنى، دەوڵەت سازش لەسەر سەروەریی ناکات."

 

سەبارەت بە سەردانى پاپاى ڤاتيکان ئاماژەى بەوەکرد، سەرجەم ئامادەکاریەکان کراون بۆ سەردانەکە، سەدان داواکارى ڕاگەیاندنەکانمان بەدەستگەیشتوە بۆ ڕوماڵکردنى سەردانەکە.