گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات ئەمریکا موچەی گشت هێزەکانی بدات

2021.02.23 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات ئەمریکا موچەی گشت هێزەکانی بدات

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات "موچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 23ی شوباتی 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، له ‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵادا له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبەشی ئه‌مریكا له‌ عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای ڕاوێژكارانی سەربازی یاوه‌ریان، "گفتوگۆی چڕ و وردمان لەسەر موچە و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە کردو داوامانكرد موچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی"‌.

 

دەشڵێت، "جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆڕهیس به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه‌ بكه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان، چارەسەر و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌یێننه‌وه‌."

 

ڕاگەیەنراوەکەی وەزیری پێشمەرگە ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، "جەنەڕاڵ ڤۆڕهیس ڕایگەیاندووە کە له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌ن و به ‌جددی كار بۆ باشكردنی سەرجەم هێزەکان ده‌كه‌ن."

 

دەشڵێت، "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر موچە و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گشتی کە ئومێد بەخشە."

 


ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە کە "تاوتوێی پرسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و پڕۆسه‌ی رێفۆڕمی سه‌ربازیمان کرد له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا."

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 21ی شوباتی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%".

 

وتیشی، "کێشەی موچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر کراوە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە وەردەگرن."

May be an image of 1 person and text that says 'ARMY'May be an image of 2 peopleMay be an image of 1 personNo photo description available.