گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی هەرێم و بەغدا

حکومەتی هەرێم ئەو پێشنیازە ئاشکرا دەکات کە داویەتی بە بەغدا

2021.02.23 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ئەو پێشنیازە ئاشکرا دەکات کە داویەتی بە بەغدا

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە شاندی ھەرێم بگەڕێتەوە بەغدا تا ئەوکاتەی پڕۆژەیاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە و دەشڵێت، "کۆتا پێشنیارمان داوەتە پەرلەمان ئەویش دەقی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (23ی شوباتی 2021) ڕاگەیاند، "شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم لە کاتی ئێستادا ناگەڕێتەوە بەغدا، ئەوکاتە شاندەکە دەگەڕێتەوە کە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەڕێوە دەچن، نزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان ئێمە و بەغدا ھەیە لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا."

 

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغدا ڕوونیکردەوە، "ھیچ لەسەر شانی ھەرێمی کوردستان نەماوە لەبارەی ئەو دانوستانانەی بەڕێوەچوون، ئەوەی ماوەتەوە دەگەڕێتەوە سەر لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق تا ئەوان میزانیە ئامادە دەکەن."

 

فارس عیسا وتی، "ئێمە ڕازین لەسەر ئەو دەقەی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە نێردراوە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون، ھیچ بەدیلی دیکەمان نییە، ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی ھەبێت ئەوە دەنگ لەسەر پشکی ھەرێم دەدرێت، بەپێچەوانەوە ئاستەنگی سیاسی ھەبێت، دەنگ ناھێنێت."

 

ئەوەلەکاتێکدایە بەشیر حەداد ڕایگەیاند، هێشتا لیژنەی دارایی دواین ڕەشنوسی یاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە و جەختی کردەوە کە "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لەسەر پشکەکانی هەرێم بگەنە بەغدا."

 

نوسینەگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (23ی شوباتی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، بەشیر حەداد جەختی لەوە کردووەتەوە کە نوێترین ڕەشنوسی هەموارکراوەی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 هێشتا لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە.


دەشڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە مەبەستی تەواوکردنی گەڕی دانوستانەکان بگاتە بەغدا".


جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هیوای خواستووە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبێت وبگەنە چارەسەری هاوبەشی گونجاو.

 

ئەمڕۆ لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا .

 

لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (23ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە کۆتایهێنانى لیژنەکەیان بە ڕەشنوسى نیمچە کۆتایى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى ئاشکرا کرد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لیژنەکە هەوڵێکى زۆریداوە بۆ گرەنتیکردنى مافى سەرجەم هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە پڕۆژە یاساکەدا.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەوان چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا.