گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق هێشتا ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە

2021.02.23 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق هێشتا ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە

ناس کورد-

بەشیر حەداد ڕایگەیاند، هێشتا لیژنەی دارایی دواین ڕەشنوسی یاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە و دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لەسەر پشکەکانی هەرێم بگەنە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینەگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (23ی شوباتی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، بەشیر حەداد جەختی لەوە کردووەتەوە کە نوێترین ڕەشنوسی هەموارکراوەی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 هێشتا لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە.


دەشڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە مەبەستی تەواوکردنی گەڕی دانوستانەکان بگاتە بەغدا".


جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هیوای خواستووە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبێت وبگەنە چارەسەری هاوبەشی گونجاو.

ئەمڕۆ لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا .

 

لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (23ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە کۆتایهێنانى لیژنەکەیان بە ڕەشنوسى نیمچە کۆتایى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى ئاشکرا کرد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لیژنەکە هەوڵێکى زۆریداوە بۆ گرەنتیکردنى مافى سەرجەم هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە پڕۆژە یاساکەدا.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەوان چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا.