گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک وانەبێژ دابمەزرێن

2021.02.23 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک وانەبێژ دابمەزرێن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بە وانەبێژ دابمەزرێن و دەڵێت، فۆڕم لەو شوێنە وەردەگیرێت لە داوای وانەبێژی کردووە، نەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهیچ شێوەیەك فۆرم لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەلكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت و وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت ."