ناس کورد-
لە قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر سێ کەس بە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران کە دوو کەسیان خەڵی هەرێمی کوردستانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی گشیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "د لەناو شارۆچکەی سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ تۆمەتبارەکە بەناوەکانی ( ع، ب ، أ ) کە خەڵکی ئێرانە و ( ڕ ، م ، ح ) و ( ڕ ، س ، ع ) خەڵکی هەرێمی کوردستانن پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا."