گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتی هەرێم بودجەی پارێزگاکانی دیاریکرد 

2021.02.23 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم بودجەی پارێزگاکانی دیاریکرد 

ناس کورد-

لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان درا کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی گوژمەکە 349 ملیار و 702 ملیۆن دینارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (23ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشدار بوو، گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرا و سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لە پێشینەی حکومەتە. 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکی حکومەت وتوویەتى: لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەمانکاتدا و بەو داهاتەی بەردەستە، لەچوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

 

باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی (شارەوانی، کارەبا، تەندروستی، کشتوکاڵ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەندکران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی گوژمەکە،  349 ملیارو 702 ملیۆن دینارە و بەم شێوەیە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، پارێزگای سلێمانی 114 ملیارو 350 ملیۆن، پارێزگای هەڵەبجە 30 ملیار دینار، پارێزگای هەولێر 128 ملیارو 352 ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای دهۆکیش77 ملیار دینار.

 

ئەوەش ئاشکراکراوە، کۆی گشتی پارەکە دەکاتە 349 ملیارو 702 ملیۆن دینار.