گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیانیان ئەندامى خێزانێکن

لە سلێمانى 10 کەس بە گومانى توشبوون بە کۆرۆناى گۆڕاو رەوانەى نەخۆشخانە کران

2021.02.23 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانى 10 کەس بە گومانى توشبوون بە کۆرۆناى گۆڕاو رەوانەى نەخۆشخانە کران

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری نەخوشخانەیەکى تایبەت بە چارەسەرى توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، 10 کەس داخڵی نەخۆشخانەکەیان کراون گومانی توشبوونیان لێدەکرێت بە کۆرۆناى گۆڕاو کە  سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داهات حەوێزى بەڕێوەبەری نەخوشخانەی شەهید هێمن بۆچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی( 23ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ"ناس کورد"ڕایگەیاند، لەئێستادا 10 کەس داخڵی نەخۆشخانەکە کراون کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هەڵگری توخمە نوێیەکەی ڤایرۆسەکەبن.

 

وتیشى "سیان لەو کەسانە ئەندامی یەک خێزانن وبەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ چەند کەسێک کە لە خوارووی عێراقەوە هاتوون، ئەو سێ کەسە ئەگەری زۆری هەیە توشبووی پەتاکە نوێیەکە بووبن".

 

حەوێزى باسى لەوەشکرد "لە ئێستادا پشکنین بۆ ئەو حاڵەتانە دەکرێت، دەتوانین بڵێین حاڵەتەکان لەتائێستا لەچوارچێوەی گوماندان، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینەکان، دڵنیادەبینەوە لەوەی کە ئەوکەسانە هەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەن یاخود نا".  

 

داهات حەوێزی، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی کە پێشترتوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەرگریی جەستەیان بەرانبەر بە ڤایرۆسە نوێیەکە کارایە، نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان بەسوکی تێیدا دەردەکەوێت، هەرچەندە تائێستا لە جیهاندا هیچ حاڵەتێکی دووبارە توشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکە تۆمار نەکراوە".

 

"لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆروناوە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 تائێستا شەش جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراون، کە هەرجۆرێکیان نیشانەیەکی جیاوازی تێیدا بەدی دەکرێت بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی"، حەوێزى وایوت.

 

ئەوەشى خستەڕوو "ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا هەمان نیشانەکانی ڤایرۆسە ڕەسەنەکەی کۆرۆنای هەیە لەگەوراندا، بەڵام نیشانەکانی لە منداڵاندا جیاوازە، چونکە ڤایرۆسەکە دوچاری کۆئەندامی هەرسیان دەبێتەوە، نیشانەی توشبوون بە نەخۆشییەکە لە منداڵاندا بریتییە لەسکچوون، ڕشانەوە، بەرزبوونەوەى پلەی گەرمی".