گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندییەكانی مەسعود بارزانی بۆ ئەمەریكا: تكایە بچنە جێگەیتر

2021.02.23 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەیوەندییەكانی مەسعود بارزانی بۆ ئەمەریكا: تكایە بچنە جێگەیتر

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا بۆ ئەمەریكییەكان دەڵێت كێشەی ئەمەریكا لەگەڵ تاران و ئەنقەرە بە ئەوان پەیوەست نییەو ئەوان پرسی بوژاندنەوەی گەلی كوردستانیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤەهاڵ عەلی، بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زنجیرە تویتێكدا ئەمڕۆ (23 شوباتی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕەخنە لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەگرێت و دەڵێت "پەیامێك بۆ ئیدارەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، پرسی ئێمە بووژانەوەی گەلی كوردستانە، نەك كێشەی تۆ لەگەڵ تاران و ئەنقەرە یان هەر كەسیتر، تكایە بچنە جێگایتر و كوردستان شوێنێكی گونجاو نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئێمە پێنج ملیۆن سڤیڵمان هەیە پێویستیان بە پاڵپشتییە".

 

لەتویتێكی تردا بەرپرسەكەی بارەگای بارزانی باس لەوە دەكات مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران ئەوپەڕی هەوڵیداوە مووچە دابین بكات و دۆخی ژیانی گەلی كوردستان باش بكات، هەروەها دەپرسێت "لەسەرمانە مامەڵە لەگەڵ پرسە گەورەكانی پەیوەست بەئەمەریكا و تاران بكەین، نەخێر سوپاس، تكایە لەجێگەیتر چارەسەری بكەن".

 

تویتەکانى ئەو بەرپرسەى بارەگاى بارزانى دواى هەڵوێستەکەى چەند رۆژى رابردووى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دێت لە هەولێر لەبارەى سزادراوانى بادینانەوە.

 

ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لە هەولێر رۆژى هەینى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم.  

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.