ناس کورد-
ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ چورشەممە دابەزینى بەخۆوە بینى بەراورد بە دوێنێ، ئەوەش بەپێی نوێترین راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ ١٢٩ تووشبووی نوێ، دوو مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ ١٥٧ تووشبووی نوێ تۆمارکرابوو.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٣)
١. پشکنین: (٤٧٣٢ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٢٩ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٦٧ چاکبوون)
٤. مردن: (٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٥٩١٩٩ (٤١٣٥٠٢ هەولێر، ٢٣٧٦٠٨ سلێمانی، ٥٠٠٥٥٠ دهۆك، ٧٥٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٨٠٦٢ (٣٧٤٨٤ هەولێر، ٣١٢٥٢ سلێمانی، ٣٦٢٢٣ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٠٧٨ (٣٦٠٩٤ هەولێر، ٢٩٠٧٤ سلێمانی، ٣٤٩٥١ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٧٤ (٤٦٠ هەولێر، ٤٧٤ سلێمانی، ٥٣٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥١٠ (٩٣٠ هەولێر، ١٧٠٤ سلێمانی، ٧٣٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی شوبات ٢٠٢١