گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەلمەدا: شیعەکان پێشنیازێکى شاندى هەرێمیان رەتکردووەتەوە

2021.02.23 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلمەدا: شیعەکان پێشنیازێکى شاندى هەرێمیان رەتکردووەتەوە

ناس کورد-

 

رۆژنامەى ئەلمەداى عێراقى ئاشکرایکرد، هێزە شیعییەکان پێشنیازێکى شاندى دانوستانکارى هەرێمیان رەتکردووەتەوە بۆ دواخستنى گفتوگۆکانى پەیوەست بە نەوت بۆ دواى پەسەندکردنى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردووەتەوە، پاکتاوى ژمێرە داراییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لە 2014-2020 هێشتا جێگەى مشتومڕن و لە دانوستانەکان یەکلایی نەبووتەوە.

 

ئاماژەى بەوەکرووە، شیعەکان پیشنیازیان کردووە ئەو بڕگەیە دوابخرێت بۆ دەنگدان لەناو پەرلەمان، لایەنە کوردییەکانیش رەتیانکردووەتەوە.

 

بەپێی رۆژنامەکە، هێزە شیعییەکان بەشاندى کوردیان راگەیاندووە سەپاندنى ئیرادە و ئەمرى واقیع لە پڕۆژەى بودجە قبوڵ ناکەن.

 

محەمەد بەلداوى فەتحى حەشدى شەعبى وتى "هێزە شیعییەکان پێداگرن لەسەر ئەوەى هەرێم حکومەتى فیدراڵى و چاودێرى داریی ئاگاداربگاتەوە لە ژمارەى راستەقینەى موچەخۆر و بەنیشتمانیکردنى موچەکانیان، بەمەرجیان گرتووە سۆمۆ ئەرکى فرۆشتن و هەناردەى نەوتى هەرێم لە ئەستۆ بگرێت، بۆ ئەوەش چاوەڕوێی پابەندى و راى شاندى هەرێمن".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆرایگەیاند، چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى رێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا.

 

لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (23ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە کۆتایهێنانى لیژنەکەیان بە ڕەشنوسى نیمچە کۆتایى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى ئاشکرا کرد.  

  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لیژنەکە هەوڵێکى زۆریداوە بۆ گرەنتیکردنى مافى سەرجەم هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە پڕۆژە یاساکەدا.  

  

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەوان چاوەڕوانى داڕشتەى کۆتایى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدان لەبارەى پەیوەستییەکانى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا.