گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ قوتابخانە لەهەرێم ’’کەرەنتین کران’’

2021.02.23 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
سێ قوتابخانە لەهەرێم ’’کەرەنتین کران’’

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردە رایگەیاند، لەهەرێمى کوردستان سێ قوتابخانە و چەندین پۆل کەرەنتین کراون بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، بەڵام هێشتا دۆخەکە مەترسیدار نییە تا بڕیار لەسەر داخستنى ناوەندەکانى خوێندن بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "لەناو ناوەندەکان توشبوون هەبووە بە کۆرۆنا، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنى تەندروستى رێژەیەکى مەترسیدار نییە تا ناوەندەکان دابخرێن".

 

وتیشى "هەموو رۆژانێکى پێنج شەممە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین، بەپێی دوا ئامارەکان تا ئێستا سێ قوتابخانە و چەندین پۆل کەرەنتین کراون".

 

ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد، دەسەڵات دراوەتە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر بڕیارێک لەدۆخى ناکاودا، ئەگەر بیانەوێت خوێندن بەردەوام بێت دەبێت بەخۆپارێزییەوە بێت.

 

لەبارەى پشووەکانیشەوە، وەزیرى پەروەردە رایگەیاند، تەنها سێ رۆژى نەورۆز، سێ رۆژى جەژنى رەمەزان پشوون و پشووى بەهارە وەستاوە.