گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە شارەكانی هەرێم ڕەشەبا دەست پێدەكاتەوە

2021.02.23 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
لە شارەكانی هەرێم ڕەشەبا دەست پێدەكاتەوە

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینى دەکات لە سبەینێوە خێرایى با لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسى (23ى شوباتى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "پێشبینی ئەکەین لە بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەمەوە ٢٤-٢-٢٠٢١ خێرای با سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانەوە بە ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە چالاک ببێت کە خۆی لە بایەکی توند و ساردی وشکدا ئەبینێتەوە".

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، ئاراستەی با باکوری رۆژھەڵات ئەبێت خێرایی با لەنێوان ٢٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت.

 

جەختیشى کردەوە، لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی ھەرێمدا کاریگەری ئەم بایە توند و چالاک ئەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریەکانی زیاتر ئەبێت و ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و کۆیە ئەگرێتەوە تا سنوری پارێزگای کەرکوک و  ئیدارەی گەرمیان کاریگەریەکانی درێژ ئەبێتەوە لەم سنورەدا، لە سنوری پارێزگای ھەولێر  و دھۆک و ھەڵەبجە پێشبینی ئەکەین زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانیاندا چالاکی با توند بێت لەناوچە نزمەکاندا کاریگەری کەم دەبێتەوە بەو رادەیە چالاک نابێت کە لەناوچەکانی سەنتەری  پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین پێشبینی ئەکرێت .

 

لەبارەى وادەى کۆتایهاتنى شەپۆلى باکەش، ئاراس جەبار رونیکردەوە، تا بەرەبەیانی رۆژی شەمە ٢٧-٢-٢٠٢١ ئەم ئاراستە بایە بە چالاکی ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لەو چەند رۆژەدا بەتێکرای ٢-٤ پلەی سلیزی نزمدەبنەوە و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری زیادبوونی خێرای با زیاتر ئەبێت وەک لەکاتەکانی رۆژ ، وە ئاسمانی ناوچەکە پاکژ و روون دەکاتەوە ، رەنگە زیانیش بگەیەنێت بە شکاندنەوەی پەلی دار و درەخت.