گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ دۆسیە

لێدوانی توندوتیژی ژنان لەسەر ’’10 ساڵ زیندانیکردنی’’ بەیان غەریب

2021.02.23 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی توندوتیژی ژنان لەسەر ’’10 ساڵ زیندانیکردنی’’ بەیان غەریب

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژى ژنان لە هەولێر رایگەیاند، بەیان غەریب لەسەر سێ دۆسیە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت،  ڕەتیشیدەکاتەوە بە 10 ساڵ زیندانی سزادرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمان محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت لەبارەی 10 ساڵ زیندانیکردنی بەیان غەریب (بەیۆ) دورە لە ڕاستییەوە و تەنها دەنگۆی سۆشیال میدیایە و تاوەکو ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەیەدایە.

 

جەختی لەوەشکردەوە، کە بەیۆ ئازاد نەکراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت کە دوو دۆسیەیان تایبەتە بە نەهێشتنی بەدڕەوشتی و دۆسییەکەی دیکەشی تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو بڵاوکراوەی بابەتی نەشیاو و دور لە دابو نەریتی کۆمەڵایەتی.

ڕۆژی 4ی شوباتی 2021 بەیان غەریب (بەیۆ) ژمارەیەک سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە، یەکێکیان سکاڵای هاووڵاتییەکە کە بەیانى تۆمەتبارکردووە بە "هەڵخەڵەتاندنى" خێزانەکەی.  

 

بەیان غەریب ناسراو بە "بەیۆ" ئەو ژنەى بە بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر ناسرا، رۆژى پێنج شەممە (5ى شوباتى 2021) لەلایەن پۆلیسەوە لەهەولێر دەستگیرکرا.  

 

بەیان غەریب بەپێی ماددەى 240 ى ياساى سزادانى عێراقى تایبەت بەسەرپێچى دەستگیرکراوە، کە سزاى شەش مانگ یان 100 هەزار دینار غەرامەى دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک سەرپێچى بڕیارەکانى حکومەت و ئەنجومەنى شارەوانى و دام و دەزگا فەرمییەکان بکات.  

 

فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی ژنان لە هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ "ناس کورد" (8ی شوباتی 2021) وتی، "لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکەی بەیان غەریب بەردەوامە، بەڵگەکان ڕەوانەی دادوەر کراوە و چاوەروانی بڕیاری دادگا دەکەین".  

  

لەبارەی ئەوەی دەوترێت لە ناو مۆبایلەکەی وێنە و ڤیدیۆی ژمارەیەک ئافرەت بە "جلوبەرگی نەشیاو" هەبووە، فەرمان محەمەد ڕایگەیاند، مۆبایلەکەی بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەڵگە و تاوانی هەرێم کراوە و تائێستاش هیچ وەڵامێک نییە لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لە مۆبایلەکەی.