گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى کورد هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەى یاسای دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات 

2021.02.23 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى کورد هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەى یاسای دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پەرلەمان خواستی هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا یاسای دادگای فیدراڵی هەموار بکاتەوە و دەشڵێت، پێدەچێت دوای پەسەندکردنی بودجە کۆبوونەوەی چڕ لەسەر یاساکە بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەڵماس فازیل، ئەندامی لیژنەکە (23ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاشکرای کرد "لە ئێستادا یاسای دادگای فیدراڵی لەچوارچێوەی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکاندایە".

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کرد "لیژنەی یاسایی پەرلەمان، زۆربەی ماددە یاساییەکانی  تایبەت بەو پرسە تەواو کردووە، هەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی چەندین ئاڕاستەی هەیە".

 

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد "ڕەوتەکە بریتییە لە هەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی و کار بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی دادگاکە".

 

قسەکانی ئەڵماس فازیل، لە کاتێکدایە کە پێشتر سەئیب خدر، ئەندامی لیژنەکە ئەوەی خستبووە ڕوو "دادگای فیدراڵی ناتوانێت کاربکات بەهۆی کەمیی ئەندامانییەوە، دوای پشوی یاسادانان لیژنەکە کاردەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە، بەتایبەتی ئەو ماددەیەی کە ڕێگە بەپرۆسەی هەموارکردنەوەکە دەدات وسێ دادوەری تری بۆ زیاد دەکات".