ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند، یەکەمین گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا دەگاتە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (سێشەممە 23ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى فەرمى عێڕاقییە کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، لە 1ى ئازارى 2021دا یەکەمین گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەوڵاتى چینەوە بەفڕۆکە دەگاتە عێراق.
وتیشى، لەسەرجەمى پارێزگاکاندا ڤاکسینەکە بێبەرامبەر دەدرێت لە هاووڵاتیان.
وەزیرى تەندروستى نیگەرانى خۆى نیشاندا لە زیادبوونى ڕێژەى توشبوونى منداڵان بە ڤایرۆسەکە و جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە سەرجەمى بڕیارەکانى تایبەت بە کۆرۆنا دوور لە لایەنى سیاسیى دەدرێت.
پێشتر وەزیرى تەندروستى عێراق (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى فەرمى عێڕاقییە کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە وتى، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ماوەى دوو ڕۆژى رابردوودا زیادیان کردوە، لەو بارەیەشەوە هۆشدارى دەدات.
ڕونیشیکردوەتەوە، لە نزیکەوە چاودێرى جێبەجێکردنى پرۆسەى قەدەغەى هاتوچۆ دەکەین و هەستمان بەوە کردوە هاوڵاتیان پابەندن بە بەستى دەمامکەوە.
سەبارەت بە بارودۆخى کۆرۆناى گۆڕاو وتى، زۆرینەى توشبووان لە نەوە نوێکەن و نیگەرانین لە زیادبونى، سەبارەت بە ڕێوشوێنەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى گرانکردنى نرخ جەختیلەوەکردەوە "چەندین دەرمانخانەمان داخستووە کە یاریان بە نرخى دەمامکەوە کردووە".