گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

خەزعەلى هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشە موشەکییەکان راگەیاند

2021.02.23 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشە موشەکییەکان راگەیاند

ناس کورد-

 

قەیس خەزعەلى رابەرى بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، بە ئامانجگرتنى بەردەوامى ناوچەى سەوزى بەغدا بەبێ ئەوەى هیچ زیانێک بەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا بکەوێت پرسیارى زۆر دروستدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، بەردەوامى بەئاماج گرتنى ناوچەى سەوز سەرەڕاى بڕیارى روونى دەستەى هەماهەنگى بەرگرى عێراقى، بەو شێوەیەى کە هەموو جارێک موشەک دەکەوێتە ناوچەکانى نیشتەجێ بوون و هیچ زیانێکى راستەقینە بەر باڵیۆزخانە ناکەوێت، زۆر پرسیار دروستدەکات لەبارەى لایەنى سودمەند لەو هێرشانە.

  

وتیشى "ئێمە زانیارییمان لەلایە لەو بارەیەوە و لەکاتى گونجاودا بڵاویدەکەینەوە".

me_ga.php?id=13484

قسەکانى خەزعەلى دواى هێرشەکەى شەوى رابردوو هات بۆ سەر ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمریکا، کە زیانى ماددى لێکەوتەوە.  

 

پێشتر هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ئیدانەى گەڕانەوەى هێرشى سەر نێردە دیبلۆماسییەکانى کرد لە بەغدا و داواى لە حکومەت کرد شکۆى هێزە ئەمنییەکان بپارێزێت.  

 

عامرى لەبەیاننامەیەکى کورتدا (23 ى شوباتى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەتوندى ئیدانەى بۆردومانکردنى نێردە دیبلۆماسییەکان و تیرۆرى سەر هاوڵاتییان دەکات.  

  

جەختیشیکردووەتەوە، کارى لەو شێوەیە بێ پاساوە، پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنى نێردە دیبلۆماسییەکان.  

  

هادى عامرى داواشى لە حکومەت کردووە بەئەرگى خۆى هەستێت بۆ پاراستنى شکۆى دەزگا ئەمنییەکان لەپێناو راپەڕاندنى ئەرکەکانیان.  

 

لاى خۆیەوە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر رایگەیاند،  "دەبینم بەکارهێنانی چەک و بۆردومان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان لەزیادبووندان، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گەلی عێراق دروست کردووە."    

  

سەدر بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت " ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرخوداندا (مقاوەمە) دێتەوە؟! یاخود ئەوە ناوبانگەکەى دەشێوێنێت و خۆشەویستی لە دڵی خەڵکیدا کەم دەکاتەوە."    

  

سەدر داواش لە حکومەت دەکات دەستەوەستان نەبێت لە ئاست هێرشەکان.