گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’20 درۆن و 41 فڕۆکەى جەنگى’’..قەرەیلان زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە ئاشکرادەکات

2021.02.23 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’20 درۆن و 41 فڕۆکەى جەنگى’’..قەرەیلان زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، سوپاى تورکیا لەئۆپراسیۆنى گارەدا لەسەر دەستى گەریلا شکستى هێنا، لەکاتێکدا لە بەرزترین ئاستدا پلانیان بۆ دانابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا. بۆ داگیرکەری هاتبوو، بەڵام نەیتوانی داگیر بکات، لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکات، کوشتنی، بەڵام خۆیشی لە بەریەک هەڵوەشا".

 

وتیشى "ویستیان لە دەرفەتەکان سوود وەربگرن. هەموو کەس دەزانێت لە هەلومەرجی زستاندا بە فڕۆکەى چاودێری ئەنجامی باشتر بە دەست دێت، هەم زستانە، هەم هەورە و هەمیش ساماڵە، لەو دۆخەدا لەیزەر و چاودێری بە لەیزەر و هەستگرەکان زیاتر کاریگەرە، هەوا ساردە و دار و گەڵا نییە، لەو هەلومەرجەدا دەتوانێت باشتر کاری چاودێری بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجام بدات".

 

"دیارە هەڤاڵانمان لە باشووری گارە لە بابەتی رێوشوێنەکاندا بە تەواوەتی ئامادەکارییەکانیان تەواو نەکردبوو، رێوشوێنەکان کەمبوون. ئەوان بەو شێوەیە تێگەیشتبوون. هەڤاڵانمان هەموو کات بەپێی باکوور رێوشوێنەکان دەگرنە بەر. ئەوان ئەوەشیان بۆ روون بووبوویەوە. ئەوان ئەو لاوازییەیان بینی و بە تاکیتێک هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچەیە"، قەرەیلان وایوت.

 

دەشڵێت "بە روونی و ئاشکرا دەیڵێم، ئەگەر لە هەلومەرجی هاویندا بوایە و بۆ چەند کاتژمێر هەوا هەوری بوایە، یەکێک لەوان بە ساخی دەرنەدەچوون".

 

قەرەیلان باسى لەوەشکرد، بەپێی ئەو زانیارییەکانیان 20 درۆن، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و 41 فڕۆکەى جەنگی بە ئاسمانی گارەوە بوون. کۆپتەرەکانی کۆبرا و ئاتاک و سکۆرسکیش هەبوون. لەو چوار رۆژەدا دەیان تیم و یەکەی پەکەکە لە جموجوڵدا بوون. ئەوان دەڵێن، ٥٠ شوێنیان بۆردومانکردووە.

 

 "لە ئەنجامی بۆردومانکردنی هەموو ئەو شوێنانەدا تەنها یەک هەڤاڵمان شەهید بووە. هاوڕێکانی ترمان هەمویان لە شەڕدا شەهید بوون. ٣ هاوڕێشمان کاتێک دەڕۆیشتن بۆ شوێنی شەڕ، شەهید بوون".  

 

قەرەیلان کوژرانى دیلەکانى خستە سەر ئەستۆى تورکیا و وتى " تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ ئێمە سەدان سەربازی دەوڵەتی تورکمان دیلکردووە، لە هیچ کات و سەردەمێکدا دیلمان نەکوشتوە. هەموو جارێکیش دیلەکانمان بە شێوازێک لە شێوازەکان رادەستی بنەماڵەکانیان کردووەتەوە. لە کاتی خۆیدا ناوبژیوانان دەهاتن و دەڕۆیشتن، بەڵام بۆ ئەم دیلانە هیچ کەس نەهات ناوبژیوانی بکات، چونکە تورکیا رێگایان بەکەس نەدەدا ناوبژیوانی بکات".

 

جەختیشدەکاتەوە کە ئەوان پابەندن بە یاسا نێونەتەوەیەکانی بواری جەنگەوە و دواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکەن لەبارەى کوژرانى دیلەکانەوە.