گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چیرۆکى تەرمە نەناسراوەکەى بەردەم نەخۆشخانەى شار..’’لەسەرما ڕەقبووەوە’’

2021.02.23 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى تەرمە نەناسراوەکەى بەردەم نەخۆشخانەى شار..’’لەسەرما ڕەقبووەوە’’

ناس کورد-

 

کارتۆنێک و بەتانییەکى بچوک و سەرینێک، ئەمە کەلوپەلەکانى پیاوێکى بێلانە بوو لە سلێمانى کە لەسەرمادا رەقیبردەوە و گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پیاوە ماوەى چەند رۆژێک بوو بەردەم نەخۆشخانەى شارى سلێمانى کردبووە شوێنى مانەوەى، پێش ئەوەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەر لەو شوێنە تەرمەکەى بدۆزرێتەوە.

May be an image of outdoors and text

کەسێک کە لەنزیک شوێنى مانەوەى ئەو پیاوە دوکانى هەیە بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، شەوى رابردوو تا کاتژمێر 10 کە رۆیشتووەتەوە ماڵەوە ئەو پیاوە زیندوو بووەو خواردنیان بۆ بردووە.

 

وتیشى "هەستمکرد کە سەرمایەتى، تا رۆیشتم زیندوو بوو، بەڵام کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى کە هاتم بینیم لەشوێنى خۆیەتى و وتیان مردووە".

May be an image of outdoors and text

بەپێی ئەو زانیاریانەى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو پیاوە دوێنێ لەلایەن پۆلیسەوە براوەتە نەخۆشخانەى شار بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر، دواى پشکنین دەرکەوتووە کە کێشەى تەندروستى نییە و براوەتە بەردەم نەخۆشخانەکە.

 

خالید محەمەد کارگێڕى نەخۆشخانەى شار بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دوێنێ ئەو کەسە براوەتە نەخۆشخانە و سەرجەم پشکنینەکانى بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هیچ کێشەیەکى تەندروستى نییە، پێشتریش چەند جارێکى تر براوەتە نەخۆشخانە و پشکنینى بۆ کراوە.

 

سەرچاوەیەکى دیکە لە نەخۆشخانەکە وتى، ئەو کەسە نزیکەى شەش مانگە هەموو رۆژێک بەسەرخۆشى چووەتە نەخۆشخانەکە تا بەریداوە و دواتر رۆیشتووە.

ئەوەى تا ئێستا روون بووەتەوە ئەوەیە کە ئەو کەسە خەڵکى رانیەیە بێ لانە بووە و هیچ کەسێک لەکاتى مانەوەى لە بەردەم نەخۆشخانەکە و دواى گیان لەدەستدانیشى سۆراغى نەکردووە.

 

کەسێکى دیکە کە لە بەردەم نەخۆشخانەکە کار دەکات بۆ "ناس کورد" وتى "بەیانى کەهاتم بینیم تەرمێک کەوتووە، تەلەفۆنمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەڵام بەداخەوە کەمێک درەنگ هاتن بۆ هەڵگرتنەوەى تەرمەکە".

 

وتیشى "ئەو پیاوە دوو رۆژە لێرەیە و زۆرجار یارمەتیمان داوە، کەس نەهاتووە بەلایەوە خێرخواز یارمەتى دەدا کورد بوو، ئێوارە پۆلیس هێناویەتى و پشکنینیان بۆ کردووە و وتویانە هیچى نییە".

 

بەوتەى ئەو کەسانەى "ناس کورد" قسەى لەگەڵ کردوون لەبەردەم نەخۆشخانەى شار، ئەو پیاوە تەمەنى لە پەنجاکاندا بووە، بەڵام هیچ شتێک لەبارەى ناسنامەیەوە نازانرێت، چونکە هیچ ناسنامەیەکى پێ نەبووە.

 

سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى هەماهەنگى فریاکەوتنى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تەرمەکە رەوانەى پزیشکى داد کراوە و تا ئێستا هیچ شتێک لەبارەى ناسنامەیەوە نازانرێت.