گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە پەرلەمانەوە لەبارەى پەسەندکردنى بودجە

2021.02.23 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە پەرلەمانەوە لەبارەى پەسەندکردنى بودجە

ناس کورد-

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق وادەى کۆتایهاتنى وەرزى تەشریعى دیارى کرد و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە وەزرى تەشریعى بەر لە دەنگدان لەسەر بودجە کۆتایى نایەت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (23ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، پەرلەمانى عێراق بە پشووە تەشریعییەکەى خۆى بەردەوامە لە وەرزى تەشریعى بەهۆى ئەوەى هێشتا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى بودجە نەدراوە.

 

وتیشى، وەرزى تەشریعى بەر لە دەنگدان لەسەر بودجە کۆتایى نایەت.

 

بەوتەى حەداد ئەگەر پەسەندکردنى بودجە بکەوێتە بەر لە 3ى ئازار ئەوا پشووەکە لە بەروارى پەسەندکردنەکەوە دەبێت و پەرلەمان وەرزێکى نوێى تەشریعى دەستپێدەکات و قەرەبووى پشووەکان نادرێتەوە.

 

ڕونیشیکردەوە کە دانیشتنەکانى پەرلەمان بەگوێرەى رێنمایى و ڕێکارە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوى دیارى کردووە وەک وادەى دەنگدان لەسەر بودجەى 2021ى عێراق ئەمەش لەدواى گەیشتنى حکومەت بە ڕێککەوتنێکى کۆتایى لەبارەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە.