ناس کورد-
وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، دەیانەوێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکەن لە پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام محەمەد ئەمڕۆ چوارشەممە لەوتەیەکدا لە دیدارى هاوبەشى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا ئاماژەى بەوەکرد، تا ئێستا سیستەمى وەرگرتنى خوێندکاران تەنها لەسەر نەماى پێوەرەکانى وەزارەتى پەروەردە بووە، نەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانکۆکان.
وتیشى دەیانەوێت نەخشەرێگاى پراکتیکى گەڵاڵە بکەن بۆ ئەوەى گۆڕانکاریی ریشەیی بکەن لەو پڕۆسەیەدا و پێشنیازەکان ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران بکەن.
وەزیرى خوێندنى باڵا باسى لەوەشکرد، لەدوو ساڵى خوێندنى 2019-2020 و 2020-2021 دا، رێژەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان 200% زیاتر بووە لە پلانى وەرگرتن.