گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

59 کاندیدى تاک

کۆمسیۆن: 30 هاوپەیمانێتى و 249 حزب بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون

2021.02.23 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: 30 هاوپەیمانێتى و 249 حزب بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق تۆمارکردنى 30 هاوپەیمانێتى و 249 حزبى سیاسی راگەیاند بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "تا ئێستا 30 هاوپەیمانێتى تۆمارکراوە، هەشتى دیکەش لەتۆمارکردندان".

 

وتیشى "هەروەها 59 کاندیدى تاکەکەسى خۆیان تۆمارکردووە، لەگەڵ یەک هاوپەیمانێتى کە یەک کاندید پێشکەشیکردووە".

 

وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەشکردووە، تا ئێستا 249 حزب تۆمارکراون، 58 ى دیکەش لەپڕۆسەى دامەزراندان، 86 حزبى دیکەش سەردانى کۆمسیۆنیان کردووە بۆ خۆتۆمارکردن".

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، تا ئێستا 915 هەزار و 300 کەس تۆمارى دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، 15 ملیۆن و 459 هەزاریش بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، 13 ملیۆن و 227 هەزار و 570 کارتى بایۆمەتریش دابەشکراون.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ( 19ى کانوونى دووەمى 2021) وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.       

  

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کردبوو.