گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا ئاماژەیەکى ئەرێنى لەبارەى کۆرۆنا تۆمارکرد

2021.02.23 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ئاماژەیەکى ئەرێنى لەبارەى کۆرۆنا تۆمارکرد

ناس کورد-

بۆ هەفتەى سێهەم ژمارەى گیانلەدەستدان بە هۆى کۆرۆناوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ڕووى لە کەمبوونەوە کرد و هاوکات توشبوونیش بە پەتاکە داکشا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاماژە ئەرێنییەکە لە کاتێکدایە کە ڕێژەى گشتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا گەیشتە نیو ملیۆن گیانلەدەستدان، ئەمە لە کاتێکدا پسپۆڕانى پزیشکى هۆشدارى ئەوەیاندا کە ڕەنگە بەهۆى دەرکەوتنى نەوە نوێکانى پەتاکەوە ژمارەى توشبوون دیسانەوە ڕوو لە هەڵکشان بکاتەوە.

 

بەگوێرەى راپۆرتێکى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لە ویلایەت و هەرێمەکانى ئەمەریکا لەهەفتەى کۆتایدا بە ڕێژەى %37 کەمى کردووە.

 

هاوکات بەراورد بە هەفتەى رابردوو لە کۆى 50 ویلایەت ڕێژەى توشبوون بە پەتاکە لە حەوت ویلایەتى ئەو وڵاتە هەڵکشا و زیادى کرد.