گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادى عامرى هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشە موشەکییەکەى بەغدا راگەیاند

2021.02.23 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
هادى عامرى هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشە موشەکییەکەى بەغدا راگەیاند

ناس کورد-

 

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ئیدانەى گەڕانەوەى هێرشى سەر نێردە دیبلۆماسییەکانى کرد لە بەغدا و داواى لە حکومەت کرد شکۆى هێزە ئەمنییەکان بپارێزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى لەبەیاننامەیەکى کورتدا (23 ى شوباتى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەتوندى ئیدانەى بۆردومانکردنى نێردە دیبلۆماسییەکان و تیرۆرى سەر هاوڵاتییان دەکات.

 

جەختیشیکردووەتەوە، کارى لەو شێوەیە بێ پاساوە، پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنى نێردە دیبلۆماسییەکان.

 

هادى عامرى داواشى لە حکومەت کردووە بەئەرگى خۆى هەستێت بۆ پاراستنى شکۆى دەزگا ئەمنییەکان لەپێناو راپەڕاندنى ئەرکەکانیان.

 

قسەکانى عامرى دواى هێرشەکەى شەوى رابردوو هات بۆ سەر ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمریکا، کە زیانى ماددى لێکەوتەوە.

 

لاى خۆیەوە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر رایگەیاند،  "دەبینم بەکارهێنانی چەک و بۆردومان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان لەزیادبووندان، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گەلی عێراق دروست کردووە."  

  

سەدر بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت " ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرخوداندا (مقاوەمە) دێتەوە؟! یاخود ئەوە ناوبانگەکەى دەشێوێنێت و خۆشەویستی لە دڵی خەڵکیدا کەم دەکاتەوە."  

  

سەدر داواش لە حکومەت دەکات دەستوەسان نەبێت لە ئاست هێرشەکان.