گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چەکەکان ئێرانین’’

ئەمریکا: ئێران بەرپرسە لە هێرشى گروپە چەکدارەکان لە عێراق

2021.02.23 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا: ئێران بەرپرسە لە هێرشى گروپە چەکدارەکان لە عێراق

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، ئێران بەرپرسە لە هێرشى گروپە چەکدارەکان لە عێراق و ئەو موشەکانەى بەکارهێنراون لەلایەن ئەو وڵاتەوە دروستکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەرپرسیارێتى هێرشى گروپە چەکدارەکان و بە ئامانج گرتنى ئەمریکییەکان لەئەستۆى ئێرانە و بەچەکى دروستکراوى ئەو وڵاتە ئەنجامدراون.

 

وتیشى "هێرشەکانى ئەم دواییە لە عێراق لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجامدراون کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن".

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، بەشدارناربن لە بارگرژى زیاتر کە ئێران دەیقۆزێتەوە بە ئامانجى ناسەقامگیرکردنى دۆخى عێراق.

 

هەروەها پشتیوانى خۆى بۆ فراوانکردنى ئەرکى ناتۆ لە عێراق دوپاتکردەوە و رایگەیاند، پلانیان بۆ زیادکردنى ژمارەى هێزەکانیان دانەناوە.