گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەی نوێ

پزیشکانی ڕوسیا پەیوەندی بەستنی دەمامک و کلۆربوونی ددانیان دۆزییەوە

2021.02.22 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکانی ڕوسیا پەیوەندی بەستنی دەمامک و کلۆربوونی ددانیان دۆزییەوە

ناس کورد-

پزیشکانى ڕوسى هۆشدارى ئەوە دەدەن بەستنى دەمامک چەند نەخۆشیەکى دەم و ددان بەدواى خۆیاندا دەهێنیت و دەڵین، بەستنى دەمامک بۆ مناڵان لە 15 خولەک زیاتر کاریگەرى خراپ بۆ کۆئەندامى هەناسەدان دروست دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گینادى شار گۆردۆسکى، پزیشکى ڕوسى لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى (زە فێزدا) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (22ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، داپۆشینى دەم و لوت بە دەمامک بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ ڕێگە لە شێداۆبوونى دەگرێت و بەوەش وشکى دەم دروست دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆى کلۆربونى ددان و هەوکردنى پووکى ناو دەم.

 

دەشڵێت، دەمامک پۆشین پێویستە بەڵام دەبێت دەم و ددان پشووى خۆشیان وەربگرن و ئەو بونەوەرانە بچنە دەرەوە کە زیانمەندن بۆ ناو دەدەم و ددان و ڕێگەى چونە دەرەوەیان لێ نەگیرێت.

 

گۆردۆسکى ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى دەمامک پۆشینەوە بۆنى ناو دەمیش ناخۆش دەبێت و ڕێنمایى خەڵکیش دەکات ڕۆژانە چەند جارێک دەم و ددانیان بشۆن.

 

لاى خۆیەوە، ئیرینا دۆبریتسۆڤا ئەندامى سەندیکاى پزیشکانى مناڵانى ڕوسیا ڕایگەیاندووە، دەمامک پۆشین بۆ مناڵانى خوار شەش ساڵان مەترسیدارە بەهۆى ئەوەى هێشتا سیستمى کۆئەندامى هەناسەدانیان گەشەى نەکردووە و تەنگەنەفەسیان بۆ دروست دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دەمامک مناڵان لە ڤایرۆسەکە ناپارێزێت چونکە زۆرجار مناڵان بەدەستیان کاتێک پیش دەبێت دەبەن بۆ دەموچاویان و ئەوە سەربارى گلدانەوەى گەرمییە لەبۆشاییەکانى دەموو دداندا.

 

دۆبریتسۆڤا دەشڵیت، کەمى هەوا وادەکات مناڵان لەدەمەوە هەناسە بدەن ئەوەش دەبێتە هۆى پەڕینەوەى هەواى سارد بۆ سییەکان و لە ئەنجامى ئەوەش زۆرجار نەخۆش دەکەون.


ئەو پزیشکە ڕێنمایى ئەوەش دەکات لە 15 خولەک زیاتر لەشوێنە گشتیەکاندا ماسک بە منداڵان نەپۆشرێت.