گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ.. بوراک توشی دۆخێکى شەرمەزاریی بووەوە

2021.02.22 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. بوراک توشی دۆخێکى شەرمەزاریی بووەوە

ناس كورد-
بوراک ئۆزدەمیر، چێشتلێنەری بەناوبانگی تورکی لەپێش چاوی کامێراکان دوچاری دۆخێکی شەرمەزاریی دەبێتەوە کاتێک نەیتوانی لە لقی چێشتخانە نوێکەی لە دوبەی مەنجەڵێکی گەورەی خواردن سەرەوخوار بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بوراک ئۆزدەمیر(22ی شوباتی 2021) لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و"ناس کورد" بینیویەتى، بوراک لە لقی چێشخانەکەی لە دوبەی لە وڵاتی ئیمارات خۆی ئامادە دەکات مەنجەڵێکی گەورەی خواردن سەرەوخواری بکاتەوە، بەڵام ئەو کارای پێ ناکرێت.


لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شێفە بەناوبانگە ئەم جارەیان شکست دەهێنێت لە هەڵگرتنی مەنجەڵە گەورەکە، بەهۆی کێشییەوە، ئەوەش هانی ئەوانە تەنیشتی دەدات ببن بە فریادڕەسی و لەو دۆخە شەرمەزارییە ڕزگاری بکەن.


لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەوەش دەرکەوتووە، کێشی مەنجەڵە گەورەکە وای لە بۆراک کرد کۆنتڕۆڵ لە دەست بدات ئەوەندەی نەمابوو دەفرەکە بەر زەوی بکەوێت، بۆیە هەندێک لە کارمەندانی چێشتخانەکەی یارمەتییاندا بۆئەوەی بتوانێت قاپەکە بەرزبکاتەوە و خواردنەکەی لە کەوتنە سەر زەوی ڕزگاربکات.


بوراک زۆرجار بەهەڵگرتنی قاپەکان لەبەردەم میوانانی چێشتخانەکانی لە تورکیا و دوبەی ئەو جۆرە نمایشانە دەکات و لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە، ئەوەش وایکردووە هەوادارانی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، بەڵام ئەم جارەیان شکستی هێنا.


لەنێو ئەوکەسانەی کە لە نمایشەکەی شێف بۆراکدا ئامادەبوون، یاریزانی هونەری جەنگی ڕوسیا حەبیب نورمەحەمەدۆڤى تێدا بوو.