گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەدوای دیمانەکەى ڕەغد.. داوای بە توندی جێبەجێکردنی یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس دەکرێت

2021.02.22 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای دیمانەکەى ڕەغد.. داوای بە توندی جێبەجێکردنی یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس دەکرێت

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکرد لە ماوەی 14 ڕۆژدا و بەشێوەیەکی کارا یاساى ڕیشەکێشکردنی بەعس لەسەر هەموو کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هەموو ئەوانەی لە دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتدا کاردەکەن جێبەجێبکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ( 22ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەتووە، حەسەن کەعبی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داواشی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە کە لەڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2021 دا، "برگەیەکی ڕاشکاوانە کە لێکدانەوەی بۆ نەکرێت جێگیر بکەن کە جەخت بکاتەوە لە ڕاگرتنی موچەی خانەنشینی دەزگا داپلۆسێنەرەکان و پیاوانی ڕژێمی کۆن".

 

کەعبی بە نوسراوی فەرمی سەرجەم وەزارەت، پارێزگا، دەستەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان وئەنجومەنی نوێنەرانی ئاگادارکردەوە لەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن لیژنە ناوەندی ولاوەکییەکانی خۆیان و بەرزکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی یاسای بە بەعسیکردن دەیانگرێتەوە لەماوەی 14 ڕۆژدا.

 

کەعبى هۆشداریشداوە لە بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانەی کە درێغی دەکەن لە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای قەدەغەکردن و بەتاوانکردنی بەعس.

 

لێدوان و هەوڵەکانی کەعبی دوای دیمانە تەلەفزیۆنییەکەى ڕەغدی کچی سەدام حسێن لە کەناڵی "العربیة" هات کە چەندین گفتوگۆ و قسە و باسی لە عێراق دروست کرد، هەندێک بە زیندووکردنەوە و پێدانی ڕۆڵ بە کچی سەدام حسێن لێکی دەدەنەوە، گروپێکی شیعیش لە گرتە ڤیدیۆییەکدا هۆشداری دەدەن لە هەوڵەکانی گەڕاننەوەى سەدامی و بەعسییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار: ڕەغدی سەدام: باوكم لەزیندان داوای دوو شتی دەكرد  

بابەتی پەیوەندیدار: ئایا سەدام كوڕیتری هەیە؟ ڕەغدی كچی وەڵام دەداتەوە  

بابەتی پەیوەندیدار: ڤیدیۆیەك لەپشت پەردەی دیدارەكەی ڕەغدی سەدام دزەی كرد