گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

“بڕیارى کۆتایی“

بافڵ تاڵەبانى لەهەولێر چى پەیامێکى گەیاند؟ بەرپرسێکى یەکێتى ئاشکرای دەکات

2021.02.22 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى لەهەولێر چى پەیامێکى گەیاند؟ بەرپرسێکى یەکێتى ئاشکرای دەکات

ناس کورد-
پەیامەکەى بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى بۆ کونسوڵى وڵاتان لە هەولێر لەبارەى چوار پرسەوە بووە، کە یەکێکیان پەیوەندى بە کێشە ناوخۆییەکانى هەرێمەوە هەبووە، ئەوەش بەوتەى بەرپرسێکى یەکێتى بەشدار لە کۆبوونەوەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (22ی شوباتی 2021) نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى لە ڕاگەیەنراوێکى کورتدا لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، "بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و تیمی یەكێتی بۆ گەیاندنی پەیامێك بە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە شاری هەولێر بوون. پەیامەكەش گەیەندرا. بەبێ ئەوەى هیچ رونکردنەوەیەک لەبارەى پەیامەکەوە بدات."

 

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بووە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەى مەکتەبی سیاسی و هاوسەرۆکان ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ تیمێکى مەکتەبی سیاسی لەگەڵ کونسوڵى گشتى وڵاتانى جیهان لە هەولێر کۆبوونەوە".

 

وتیشى، "گۆڕانکارییەکى گەورە لە بارودۆخى عێراق و کوردستاندا هەیە، کێشەکانى هەرێم و بەغدا و کێشە ناوخۆییەکانى کوردستان پێویست بوو گوێی لێبگیرێت لەلایەن کونسوڵى وڵاتانەوە".

 

وتیشى، "ڕوونکردنەوەمان پێدان لەسەر دۆخى ئێستاى کوردستان، لەسەر لامەرکەزى، هەڵبژاردنەکانى عێراق، چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەتایبەتى لەسەر بودجە کە پێویستە کۆتا بڕیارى لێبدەین".

 

سۆران جەمال تاهیر باسى لەوەشکرد، کونسوڵى وڵاتان پرسیار و گفتوگۆى زۆریان کرد لەسەر ئەو پرسانە، "راى کۆتایی یەکێتیمان بۆ چارەسەرى ئەو کێشانە بۆ رونکردنەوە".

me_ga.php?id=2667me_ga.php?id=2666me_ga.php?id=2665