گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حەشدى شەعبى ڕوونکردنەوە لەسەر ’’گەمارۆدانى’’ دەدات لەلایەن سوپاوە لە شنگال

2021.02.22 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى ڕوونکردنەوە لەسەر ’’گەمارۆدانى’’ دەدات لەلایەن سوپاوە لە شنگال

ناس کورد-
حەشدى شەعبى ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لە گەمارۆدانى بارەگاى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى حەشد دەکەن لە شنگال لەلایەن فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانی سەر بە سوپای عێراقەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى حەشدى شەعبى (22 شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هەواڵانەى بڵاوکراونەتەوە لەبارەى گەمارۆدانى بارەگاى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى حەشد لە شەنگال لەلایەن پڕۆسە هاوبەشەکانەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، حەشدى شەعبى هیچ بارەگایەکى لەناو قەزاى شنگالدا نییە.

 

فەرماندەیی حەشدى شەعبى ( 11ى شوباتى 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوەپێکردنى هێزەکانیانى لە شنگال ڕاگەیاند بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە و رێگریی لەهەر دزەکردنێکى ئەمنى.

 

چەند رۆژێک دواتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق دووپاتیکردەوە کە ھیچ دیاردەیەکی چەکداریی لە شنگال بوونی نییە و دۆسیەی ئەمنی قەزاکە لەلایەن سوپا، پۆلیسی خۆجێی و ئاسایشی نیشتمانییەوە بەڕێوەدەبرێت.