گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی کۆتایی دێت؟

پێشبینییەکى نوێی فەرمی بۆ وادەى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا

2021.02.22 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێی فەرمی بۆ وادەى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ساڵى کۆرۆناى نوێ دەبێت و لە سەرەتاى ساڵى 2022شدا پەتاى کۆرۆنا کۆتایی پێدێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر هانس کلۆچ، بەڕێوەبەری ناوچەی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی دانیمارک DR کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (22ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ساڵی 2021 ساڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبێت، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی 2020 پڕۆسەى بەرەنگاربوونەوەى هۆشیارتر و باشتر بەڕێوەدەچێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە خراپترین سیناریۆ بۆ ڤایرۆسەکە بووەتە ڕابردوو، چونکە ساڵی 2020 کە تیایدا یەکەمجار ڤایرۆسەکە تەشەنەى سەند، ئێستا خاوەن زانیاری زیاترن لەبارەیەوە.

 

کلۆچ دەشڵێت، کەس ناتوانێت پێشتر ئاگاداری پێشهاتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بێت، و پێشیوایە لە سەرەتای 2022 پەتاکە کۆتایی دێت.

 

ئەو شارەزایە باسى لەوەشکردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گۆڕاوە و ئەو گۆڕانانەش ئاساییە و ڤایرۆسەکە هەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ کەسی توشبوودا، بەڵام خێرا بڵاوبوونەوەی گۆڕاوەکان هەموانى نیگەران کردووە.