ناس کورد-
چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕوویدا و دواتر زەنگی ئاگادارکردنەوەش لێیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییە بەراییەکانی ناس کورد، سێ موشەک بە باڵیۆزخانەکەوە نراون، سیستمی بەرگریی C-RAMیش تەقەی کردووە و بەرپەچی موشەکەکانی داوەتەوە.
بەپێی ئەو وێنەیەی کە "ناس کورد" دەستی کەوتووە، دوکەڵی بۆردومانە موشەکییەکە لە باڵیۆزخانەکە بەرزدەبێتەوە.
لەئێستدا فڕۆکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە ئاسمانی باڵیۆزخانەکەدا دەسوڕێنەوە.