گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

2021.02.22 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەى شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا، بەمەبەستى رێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە، پێش ئەوەى لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، شاندى هەرێم ئەمڕۆ یان بەیانى دەگەڕێتەوە بەغدا، ئەوەى گفتوگۆى لەسەر کراوە هەمان رێککەوتنەکەى پێشووە.

 

سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە کە بەوتەى سەرچاوە پەرلەمانییەکان ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا بێت، هەرچەندە هێشتا بەفەرمى وادەکەى دیارینەکراوە.