گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێکى نوێ لە لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لەبارەى خوێندن و هاتوچۆ

2021.02.22 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکى نوێ لە لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لەبارەى خوێندن و هاتوچۆ

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بڕیاریدا خوێندن لە قوتابخانەکان بەردەوام بێت و جموجۆڵى هاتوچۆ لەگەڵ شارەکانى عێراق توند بکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییەکان بەردەوام دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت.

 

وتیشى دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان بۆ گرتنەبەرى رێوشوێن لە بازگەکان و سنوردارکردنى هاتوچۆ و تەنها رێگە بە شاندى حکومى و نێودەوڵەتى دەدرێت.

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، لەمەودوا سزاى نەبەستنى ماسک جێبەجێدەکرێت کە 20 هەزار دینارە.