ناس كورد_
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی پێشبینی و خوێندنەوەكانی بۆ سیاسەتی سەردەمی بایدن لە هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاوكردەوە و باس لەوە دەكات ملكەچی پێودانگەكانی تایبەتمەندی دیموكراتەكان و سیاسەتى نوێی كۆشكی سپی بەرامبەر ئێران و توركیا و شەڕی داعش دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرەكە لە ڕانانی ئایندەیی ژمارە (9) دا كە ئەمڕۆ (22 شوباتی 2021) بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات سەبارەت بە هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا، کاریگەرییەکانى سیاسه‌تی بایدن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا په‌یوه‌سته به چه‌ندین بابه‌ت و پێودانگ كە گرنگترینیان، خه‌سڵه‌تی گشتی دیموكراته‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی كە فره‌یی هاوپه‌یمان و ڕێكخراوه به‌شداریپێكراوه‌كانە لەگەڵ گرنگیدانی زیاتر به‌پێوه‌ری دیموكراسییه‌ت و به‌كارهێنانی وه‌ك پێگه‌یه‌ك له پێگه‌كانی داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی.
ڕانانەكە پێشبینی ئەوە دەكات مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی داڕشتنی سیاسه‌ت له عێراق له ئیداره‌ی ئێستای بایدندا زیاتر بره‌وی پێده‌درێت، دو‌ریش نیه مه‌یلی نێوه‌ندگیریی نێوان پێكهاته جیاجیاكانی عێراق له‌كێشه جیاجیاكاندا له‌سه‌رده‌می بایدندا زیاتر ببێت.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی ئەوەش دەخاتەڕوو كە مامه‌ڵه‌كردن و سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران و توركیا، ره‌نگه ته‌واوكاری سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێم و رۆژئاوا بێت، دووریش نییه هه‌ردوولا كورد وه‌ك كارتێك دژ به ئه‌وی دیکە له ململانێ و گفتوگۆكان به‌كار بهێنێن.
ڕانانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە سه‌باره‌ت به توركیا، هه‌رچه‌نده ململانێی ئێران-ئه‌مریكا سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی داگیركردوه، به‌ڵام ململانێی ئه‌نقه‌ره_واشنتۆن سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا توندترە به‌ڵام شاراوه‌تر.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان سەنتەرەكە پێشبینی دەڵێت: پێناچێت ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیداره‌ی پێشوو ده‌ستی توركیا بۆ ده‌ستێوه‌دان له هه‌رێم بكاته‌وه، هەروەها هاندانی هاوپه‌یما‌نان، چ له‌چوارچێوه‌ی ناتۆ یان یه‌كێتی ئه‌ورو‌پا یان له‌ده‌ره‌وه‌یدا، بۆهه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له عێراق و سوریا یه‌كێك ده‌بێت له سیاسه‌ته په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئیداره‌ی نوێ.
لە تەوەرێكیتری ڕانانەكەدا هاتووە، شه‌ڕی داعش و تیرۆریستان کارتێکەرێکی تری داڕشتنی سیاسه‌تی بایدنه به‌رامبه‌ر به هه‌رێم و رۆژئاوا، ئیداره‌ی كوردستان چ له باشور و چ له رۆژئاوا، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی قاعیده و داعشدا، توانییان رۆڵی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا بگێڕن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، بۆیه له به‌رده‌وامی مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌هێزی داعش و دیاردەی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا كوردانی عێراق و سوریا تا ئێستا هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو دەبن.
سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی، سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان – عێراق و بارەگاكەی لە سلێمانییە، جگە لە گۆڤاری زانستی "الدراسات الأمنیة" و ڕانانی مانگانە، دوو مانگ جارێك گۆڤارێك بەناوی "ئایندەناسی" دەردەكات.
لە دوا ڕانانی سەنتەرەكەشدا ژمارەیەك توێژەر بەشدارییان كردووە كە بریتین لە: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە.