گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێک دوایین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم ئاشکرا دەکات

2021.02.22 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک دوایین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ لە پەرلەمانى کوردستان زانیارى نوێ لەبارەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار قسەیان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ لە پەرلەمانى کوردستان (22ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح قسەم کرد سەبارەت بە چۆنێتی و بڕی ئەو پارەیەی کە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیارە خەرجی بکات بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان" .

 

دەشڵێت، بە سوپاسەوە بەڕێز کاک کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێمیش بۆ هەمان مەبەست لەسەر خەت بووە.

 

بەوتەى عەبدولستار مەجید، بڕیارە نیوەی ئەو پارەی کە حەقی جوتیارانە خەرج بکرێت، نیوەکەی دیکەشی دەمێنێتەوە سەر گفتوگۆی نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانیی کە چۆن و بە چی میکانیزمێک خەرجبکرێت .

 

رونیشیدەکاتەوە کە ئەوان بەو مەرجە قایل بوون کە ئێستا نیوەی خەرجبکرێت، تاکو ئەوەی دیکەشی بە شیوازی دیکە و لە ماوەکانی داهاتوودا خەرجبکرێت .

 

جەختیشى کردەوە، هەر لە ئەمڕۆشەوە بڕیارە وەزارەتی بازرگانی چەکی ئەو پارەیە وەربگرێت.